دوایی پرۆسەی پەنابەری وئیقامە لە هەر وڵاتێک، بەدلنیایەوە وەک پەنابەرهەموو هەوڵت ئەوەیە کە دیسان ژیانی ئاسایی خۆت دەست پێ بکەیتەوە و هەروەها بەشداری کۆمەلگای نۆێ بکەیت و تێکەلی ببیت. بۆیە ئەمە قۆناخێکی گرینگە لە ژیانی هەرپەنابەریک. تۆهاتوویتە وڵاتێکی تر و بە باشی نازانیت ئەم کۆمەلگایە چ چاوەڕوانێکی لە تۆ هەیە و شارەزای ئەوە ش نیت کە کوێ پشتیوانیت دەکات لە دۆزینەوەی وەڵامی پرسیارەکانی خۆت و بنەماڵەت .
AndersOm Thuisbegeleiding پسپۆرێکی بە تەجروبە ت پێ دەناسێنێت بۆهاوکاری و دۆزینەوەی چارەسەری کێشە کانت.
بە واتایەکی تر AndersOm Thuisbegeleiding ئەو دەرفەتەت بۆ دابین دەکات کە بە زمانی خۆت قسە لە سەر گرفت و پێداویستیەکانت بکەیت تاکو بەم شێوەیە باشترروونیان بکەیتەوە.
بۆ ئەم باروودۆخ وکێشانە دەتوانێ داوایی یارمەتی لە AndersOm Thuisbegeleiding بکەیت:
- باری تەندروستی ؛ لەشی و دەرونی
- پێوەندی گرتن بە بنکە و رێکخراوه ڕەسمیەکان
- رێک کردنی حساباتی ئیداری و ئابووری
- یارمەتی و ڕێنوێنی لە پەروەردە کردنی منداڵ
- گەڕان بە دوایی چالاکیەکی ڕۆژانە
- گەڕان بە دوایی مەکتەب، خوێندنی زانکۆ یان کارکردن
- هەست بە تەنیایی کردن
- پەیوەندی لەگەل کۆمەڵگا و مرۆڤەکانی دەوروبەر
پێویستیت بە یارمەتی وپشتیوانی AndersOm Thuisbegeleiding هەیە؟ بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە م ژمارە گشتیەوە:
0592-715390. ئێمە پەیوەندیت دەدەین بە شوێنی گونجاو بۆ وەرگرتنی یارمەتی بە پێی پێویستت.
AndersOm Thuisbegeleiding شارەزایە لە ئیش کردن ویارمەتی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکانی منداڵان، گەنجان و هەروەها گەورە ساڵان. بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم وبسایتە بکەن:
www.andersomthuisbegeleiding.nl